ئەردۆغان بۆ ئیسرائیل: ناتوانن پەنجەم لێ رابوەشێنن


سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کاتی کۆبونەوەی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشكرد و وەڵامی هەڕەشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و دەڵێت "هیچ هێزێک ناتوانێت پەنجە لە سەرۆک کۆماری تورکیا رابووەشێنێت".

چوار شەممە، ١٥ نیسانی ٢٠٢٦، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "جارێکی دیکە هەندێک راستی بیری بکوژانی ساوا دەهێنمەوە کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زماندرێژی بەرامبەر خۆم و وڵاتەکەم دەکەن. دەوڵەتی کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی ئاسایی نییە. هیچ هێزێک ناتوانێت پەنجە لە تورکیا و سەرۆک کۆماری تورکیا رابووەشێنێت". 

 لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا وتاری بەرپرسانی تورکیا و ئیسرائیل دژی یەکتر گەیشتوەتە ئاستێک رۆژانە پەیامی توند ئاراستەی یەکتر دەکەن.




PM:08:50:15/04/2026