قالیباف بۆ ترەمپ: گەرووی هورمز بە مۆڵەتی ئێران دەکرێتەوە و یۆرانیۆم رادەست ناکەین

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە توندی هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و ڕایگەیاند'' سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێرێکدا حەوت درۆی کردووە.''

ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ وتەکانی ترەمپ کە گوتبووی ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاشتی ڕادەستی ئەمریکا دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی هاتە دەنگ و هەموو جۆرە ڕادەستکردنێکی یۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەکەی رەتکردەوە. وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە لەناو خاکی ئێراندا دەمێنێتەوە و بۆ هیچ شوێنێک ناگوێزرێتەوە.

قالیباف هۆشداری دا کە ئەگەر گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام بێت، گەرووی هورمز بە کراوەیی نامێنێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە تێپەڕین بەناو گەرووەکەدا تەنها بە "مۆڵەتی ئێران" و بە ڕێڕەوێکی دیاریکراودا دەبێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا بۆ ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەوە "مەیدانی جەنگە" نەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە بڕیار لەسەر کراوەیی یان داخراوی گەرووی هورمز دەدات؛ دووپاتیشی کردەوە کە ئەمریکا بەم درۆیانە نە لە شەڕ و نە لە دانوستان ناگاتە هیچ ئەنجامێک.



PM:09:23:18/04/2026