دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا ئیسرائیلی بە "هاوپەیمانێکی گەورە" بۆ ئەمریکا ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ شەوی
شەممە بە کاتی واشنتۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:" گەلی ئیسرائیل
پێیان خۆش بێت یان نا، سەلماندوویانە کە هاوپەیمانێکی گەورەن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا".
ترەمپ وتی ئیسرائیلییەکان
"ئازا و بوێر و دڵسۆز و زیرەکن".
"بە
پێچەوانەی ئەوانی تر کە لە ساتەکانی ململانێ و فشاردا سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان نیشانداوە،
ئیسرائیل بە توندی شەڕ دەکات و دەزانێت چۆن سەربکەوێت!"( سەرۆکی ئەمریکا وا
دەلێت".
لە میانەی ئۆپراسیۆنی
"توڕەیی ئەفسانەیی" دژ بە کۆماری ئیسلامی، سەرۆکی ئەمریکا زۆر ڕەخنەی لە
شکستی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەوان بەریتانیا و ئیسپانیا لە وەستانەوە لەگەڵ ئەمریکا
گرت.
هاوکات لە کۆنگرە
ڕۆژنامەوانییەکەی نەتانیاهۆ رایگەیاند" ڕەخساندنی زەمینە بۆ ڕزگاری گەلی ئێران لە
"ڕژێمی ئایەتوڵڵاکان" یەکێک لە سێ ئامانجی ئیسرائیلە".
نەتانیاهۆ جەخت
لەسەر هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە:
ئێمە لە "لوتکەی دەسەڵات"داین.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی"کۆماری ئیسلامی گەیشتە لاوازترین ڕۆژەکانی
و شەڕی دژی ڕژێمی تیرۆریستی بەردەوامە".
نەتانیاهۆ پیرۆزبایی
لە ترەمپ دەکات بەبۆنەی "جێبەجێکردنی تەواو" ئەرکی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە
ئەمریکییەکان لە ئێران
ناتانیاهۆ و ترەمپ
باس لە "باشترین دەرفەت" بۆ دوورخستنەوەی خامنەیی دەکەن؛ ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز