یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ وڵاتەکەی و ئەمریکا دژی ئێران و دەڵێت "ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە موجتەبا خامنەیی دەبێتە ئامانجی یەکەمی ئیسرائیل و لەناوی دەبەین".
پێنج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، یسرائیل کاتز رایگەیاند " ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە موجتەبا خامنەیی دەبێتە ئامانجی یەکەمی ئیسرائیل و لەناوی دەبەین، چاوەڕێی گڵۆپی سەوزین لە ئەمریکا، بۆ لەناوبردنی شانشینی خامنەیی و گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەردەمی بەردین".
"ئێمە ئامادەین بۆ شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئێران، ئامانجەکانمان دیارە، ئێرانیش دەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی تاریکی ، ئەمجارە هێرش بۆ سەر ئێران جیاواز و کوشندەتر دەبێت، ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران دەست پێ بکاتەوە، گورزی وێرانکەریان لێدەدەین"، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وا دەڵێت.
لە ٨ نیسانەوە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دوای ٣٨ ڕۆژ بە هۆی ئاگربەستەوە وەستاوە و دۆخی قۆناغی دووەمی دانوستاندنەکانیش تا ئێستا بە چەقبەستوویی ماوەتەوە.