هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند" وڵاتەکەی دەتوانێت بیر لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی مین لە گەرووی هورمز بکاتەوە، دوای ڕێککەوتنی ئەگەری ئاشتی نێوان تاران و ئەمریکا".
فیدان لە لەندەن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند" کە چاوەڕوان دەکرێت تیمێکی تەکنیکی مینەکان لە گەرووەکە پاکبکەنەوە دوای ئەوەی هەر ڕێککەوتنێک بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە بنەڕەتدا وەک ئەرکێکی مرۆیی ئەرێنی سەیری ئەو جۆرە هەوڵانە دەکات و ئەگەر هەلومەرجێکی لەو شێوەیە هەبێت، "هیچ کێشەیەکی" نابێت لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی مینەکاندا.
به ڵام له چاوپێکه وتنێکی ئه م دواییه دا وه زیری ده ڕه وه ی تورکیا ڕایگه یاند که وڵاته که ی چاو له هه ڵوێستی خۆی ده کاته وه ، ئه گه ڕ هه ڕ هاوپه یمانییه کی ته کنیکی وڵاتان له داهاتوودا دیسان ببێته به لایه نێکی ململانێکه .
هەروەها وتی کە پێی وایە کە پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دەتوانرێت لە خولی داهاتووی دانوستانە ئەگەرییەکان لە پاکستان چارەسەر بکرێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا کە وڵاتەکەی ئەندامی ناتۆیە، لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا کە ئەندامێکی دیکەی ناتۆیە، باس لە قەیرانەکانی داخستنی دیفاکتۆی گەرووی هورمز دەکات.
زیاتر لە دەیان وڵات هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئامادەن بچنە ناو نوێنەرایەتییەکی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی بەریتانیا و فەرەنسا بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە گەرووەکەدا، ئەگەر مەرجەکان گونجاو بن.