بەحرەین هۆشداری دەداتە ئێران

حمد بن عیسی آل خلیفه، شای بەحرەین جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی دەبێت دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی بەحرەین و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو ڕابگرێت.

ناوبراو ڕەخنەی لە هەڵوێستی بەشێک لە ئەندامانی مەجلیسی بەحرەین لە کاتی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و وتی" کۆمەڵەیەکی کەم لە خەڵک بڕیاریان دا هاوکاری دوژمن بکەن".

شای بەحرەین بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو کەسانە "خیانەتکارن"، خوازیاری دەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی ئەو کەسانەیە کە هاوکاری دەستدرێژیی کۆماری ئیسلامی بوون.

جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کەسانە یان داوای لێبوردن بکەن یان وڵات بەجێبهێڵن و بچنە ناو هەمان وڵات (ئێران)ەوە.

شای بەحرەین هەروەها ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کە پشتیوانی لە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بوون بە" خیانەت "تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە چیتر شەرەفی نوێنەرایەتی گەلیان نابێت.




PM:02:42:01/05/2026