ئەردۆغان " تورکیای بێ تیرۆر " بە بەهێزکردنی نێوخۆی وەسف دەکات


لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆکی تورکیا پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد، کە بە تورکیای " بێ تیرۆر" ناوزەدیان کردووە   بە پرۆسەی "بەهێزکردنی یەکڕیزی و نێوخۆیی تورکیا" وەسف کرد.
 
رۆژی ٨ ئایار ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەراسینی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەرگری، فڕۆکەوانی لە شاری ئەستەنبووڵ کردو لەوتەیەکدا جەختیکردەوە"هیچ گەڕانەوەیە بۆ داوەوە لەو پرۆسەیەدا نانرێت".
 
ئەردۆغان جەختیکردەوە کە "پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر ئەمڕۆ ستراتیژیترین هەنگاوە بۆ بەهێزکردنی قەڵای نێوخۆیی. پرۆسەکە ١٨مانگی خۆی تەواو کردووە و ئامانج لێی ناوچەیەکی بێ تیرۆرە."
 
ئەردۆغان نەیشاردەوە کە دەیەوێت  لە وڵاتانی ناوچەکە کە کێشەی کوردیان تێدایە هەمان پرۆسە جێبەجێبکرێت وئاماژەی بەوەش کرد ئەو پرۆسەیە نەک تەنیا لە بەرژەوەندیی تورکیایە، بەڵکو لە بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێشە.
 
هەروەها وتیشی "تورکیایەکی بێ تیرۆر قەڵایەکی بەهێزە دژی دابەشبوونی ناوچەکەمان. ناوەندی فیکری و سیاسیی ئەم قەڵایە".

پرۆسەی چارەسەری لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێ و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. رۆژی ١٢ی ئایاری پەکەکە بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
 
لە دوای لێدوانیدا موراد قەرەیڵان فەرماندەی سیاسی و سەربازی دیاری پەکەکە ئاماژەی بە نەبوونی هیچ یاسایەک لە تورکیا کرد بۆ چەکدادانی پەکەکە، هەروەها لە هەفتەی رابردوودا بزووتنەوەی " هاپۆچی راگەیەندراو" و جەخت لە بەستنەوەی پرۆسەی ئاشتی بە ئازادکردنی ئۆچ ئالانەوە بەسترایەوە.




PM:07:52:08/05/2026