به‌رپرسێکی ئاسایشی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: دوو تیرۆریسته‌که‌ی هێرشیان کرده سه‌ر گۆڤاره‌ی شارل، پۆلیسی پاریس‌یان ئاگادار کردۆته‌وه که ده‌یانه‌وێت وه‌ک " شه‌هید " بمرن. ئه‌مه له کاتێکدا که گفتوگۆ به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی ئه‌و بارمهتهیهی ده‌ستگیریان کردووه له بیانه‌یه‌کی نزیک فرۆکه‌خانه‌ی شارل دیگۆڵ.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا برنار کازانوف به میدیاکانی راگه‌یاند " پۆلیس له‌م کاته‌دا گه‌مارۆی شارۆچکه‌ی ( دمارتان ئان غوول ) له باکوری رۆژهه‌ڵاتی پاریس داوه‌و پێیان وایه هه‌ر دوو برا گومانلێکراوه‌که‌ی هێرشه‌که‌ی سه‌ر گۆڤاری شارل ئیبدۆ خۆیان تیا حهشاردۆتهوه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه که ده‌نگی ته‌قه له شوێنه‌که‌وه ده‌بیسترێت.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که قوتابخانه‌و شوێنه بازرگانییه‌کانیان داخستووه به‌مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی زیانه گیانییه‌کان.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا 80 هه‌زار پۆلیسی بڵاوپێکردووه بۆ ده‌ستگیرکردنی هه‌دوو گومان لێکراوه.