ئەمڕۆ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئێران، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک وتەبێژی فەرمیی شاندەکە دەستنیشان کرد.
پێنج شەممە، ٢٢ ئایار ٢٠٢٦، میدیای ئێران بڵاویکردەوە قالیباف بە ئیسماعێل بەقایی راگەیاندوە کە "بەو پێیەی بەڕێزتان لە کەسە شارەزاکانن لە بواری یاسای نێودەوڵەتی، ئەزموونی گونجاویشتان لە بواری دیپلۆماسی هەیە و لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتی گوتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەتان لەئەستۆیە، جەنابتان وەک گوتەبێژی شاندی دانوستاندنکار دیاری دەکەم".
شاندی دانوستاندنکاری ئێران ١١ نیسانی ٢٠٢٦، لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان لەگەڵ شاندی دانوستاندنی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک روینەداوە.