سوپای پاسداران: تا ئیسرائیل لە لوبنان نەکشێتەوە هیچ ئارامییەک لە ناوچەکەدا جێگیر نابێت

‌بۆردومانی بەیروتی پایتەختی لوبنان - ئەرشیڤ

سپای پاسداران ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی حوزەیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند تا کاتی کشانەوەی ئیسرائیل لە لوبنان ناوچەکە ئارامیی بەخۆیەوە نابینێت.

لە کاتێکدا کە گەڵاڵەی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا بە نێوەندگیریی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و هاوێشتنی درۆنەکانی حیزبوڵا بۆ باکووری ئیسرائیل هێشتا بەردەوامە.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کردووەتەوە: "مەرجی سەرەتایی ئێمە بۆ قبووڵکردنی ئاگربەست لە شەڕی ناوچەییدا، ئاگربەست بووە لە تەواوی بەرەکانی شەڕدا، لەوانەش لوبنان".

ئەم مەرجەی ئێران کە پێشتریش ڕاگەیاندرابوو، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دانوستانەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆز کردووە.

هەر ئەمڕۆ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانیش گەڵاڵەی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی ڕەتکردەوە و هەڕەشەی کرد ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان بەردەوام بن، ئەم گرووپەش باکووری ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری لوبنان ئەم ڕێککەوتنەی بە «دوایین دەرفەت» ناوبرد و وتی لەوانەیە ئاگربەستەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا دەست پێبکات.




PM:06:00:04/06/2026