دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران سەربازی ئەمریکی بکوژێت بە خێرایی شەڕ دەست پێدەکەینەوە

‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی دەڵێت "چاودێریی پێگە ئەتۆمییەكان دەكەین، هەرکەسێک لێیان نزیک بێتەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

دۆناڵد ترەمپ، پێنج شەممە، ٤ حوزەیرانی ٢٠٢٦، رایگەیاند "پێویستمان بە یارمەتی ناتۆ نییە سەبارەت بە گەرووی هورمز، نەوت و وزەمان زۆر زیاترە لەوەی پێویستمانە، 

لە بارەی پەیوەندی ئێستا ئەمریکا لەگەڵ ئێران، سەرۆکی ئەو وڵاتە وتیشی "بۆردومانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان کرد و چاودێرییان دەکەین، هەرکەسێک لێیان نزیک بێتەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بیرمان لە ناردنی هێزی تایبەت کردەوە بۆ ئەوەی کەرەستەی ئەتۆمی لە ئێران بەرین، بەڵام نەمویست خۆم لە دۆخێکی هاوشێوەی جیمی کارتەردا ببینمەوە. هەوڵی کۆبوونەوە نادەم لەگەڵ رابەری باڵای ئێران، بەڵام ئەگەر رێککەوتن بکرێت، ئەگەری هەیە لەگەڵی کۆببمەوە".

سەبارەت بە دۆخی لوبنان و ئاگربەست لەو وڵاتە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە " لەگەڵ ناتانیاهۆ و حزبوڵا قسەم کرد و باوەڕم وایە پێشکەوتن لەم ململانێیە دەیان ساڵەیەدا بەدیهاتووە، شتێكی باشە لوبنان هەندێک ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت، پێم وایە پێشکەوتن بەدیهاتووە، دۆخی لوبنان تا رادەیەک جیاوازە، بەڵام پەیوەستە بە ئێرانەوە".

٢٨ شوبات ٢٠٢٦، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکرد و تا ٨ نیسانی ٢٠٢٦ بەردەوام بوو لە ئێستادا چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا و ئێران ڕێكبکەون.




AM:12:19:05/06/2026