نرخی نەوت دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی (٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای دابەزینێکی بەرچاو کە لە خولی پێشووی بازرگانیکردندا تۆماری کردبوو.

ئەم جێگیربوونە ڕێژەیییە دوای ئەوە دێت کە هیواکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەیەکی نزیکدا کەمبوونەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی حزبوڵا پێشنیازی ئاگربرەوێکی نوێی لە لوبنان ڕەتکردەوە.

نەوتی خاوی برێنت ٢١ سەنت کە دەکاتە ڕێژەی ٪٠.٢٢ دابەزی و بە ٩٥ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا دوێنێ بە ڕێژەی بەرچاوی ٪٢.٨٤ دابەزینی بەخۆوە بینیبوو.

نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی ١٠ سەنت کە دەکاتە ڕێژەی ٪٠.١١ دابەزی و بە ٩٢ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە بە ڕێژەی ٪٣.١ دابەزیبوو.

شیکەرەوەی بازاڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی نادڵنیایی سەبارەت بە ئایندەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران، وەک هۆکارێکی سەرەکیی مانەوەی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان لەسەر نرخی نەوت دەمێنێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بازاڕی وزە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە.



AM:10:07:05/06/2026