محەمەد جەمالیان، نوێنەر
و ئەندامی لیژنەی تەندروستی و چارەسەری لە پەرلەمانی ئێران ئیسلامی، ڕۆژی هەینی لە
چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە چاندنی نایاسایی خەشخاش لە چەند پارێزگایەکی وڵاتدا بە
زیادی کردووە. و ئەمەس بووەتە هۆی نیگەرانی.
وتیشی: "لە زۆرێک لە پارێزگاکانی وڵاتدا، خەڵک
بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بە چاندنی خەشخاش کردووە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی پێمان
گەیشتوون، ڕێژەی چاندنی ئەم رووەکە زۆر بەرزە."
ئەمەش لەکاتێکدایە کە
بە وتەی ئەم نوێنەرەی پەرلەمان، چاندنی خەشخاش لهژێر هیچ بارودۆخێکدا ڕێگەپێدراو
نییە و قەدەغەیە.
جەمالیان تەنانەت
ئاماژەی بە پارێزگایەک کرد کە تێیدا لە چاندنی برنجەوە ڕێڕەویان بەرەو چاندنی ئەم
بەرهەمە گۆڕیوە و وتی: "لە پارێزگایەکدا پێشتر برنجیان دەچاند، بەڵام ئەمڕۆ ڕوویان
لە چاندنی خەشخاش کردووە، کە بێگومان دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە."
لە مانگی ئایاردا حوسێن
زولفەقاری، نوێنەری سەرۆک کۆمار و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی مادە
هۆشبەرەکان، هۆشداری دابوو: "چاندنی خەشخاش بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نەکراوە
و هەندێک کەس بە هەڵە ئەم بابەتەیان ورووژاندووە".
خەشخاش رووەکی بەرهەمهێنانی
تریاکە و تریاک یەکێک لەو مادە هۆشبەرە سەرەکییەکانە کە لە ئێران بەکارهێنەری زۆری
هەیە.