دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ موجتەبا خامنەیی


لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی NBCی ئەمریکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دواین زانیارییەکانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان و رێکەوتنیان لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەگەر موجتەبا خامنەیی  پێی خۆش بێت، دەمەوێت راستەوخۆ قسەی لەگەڵ بکەم".

یەک شەممە، ٧ حوزەیران ٢٠٢٦ ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "خامنەیی کوڕ گەنجترە و ژیرانەتر هەنگاو دەنێت و خەریکە دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی رێکەوتنەکە، نامەوێت بڵێم ئایا دەزانم ئەو لەکوێیە یان نا، بەڵام ئەگەری زۆر هەیە کە بزانم".

"یۆرانیۆمی ئێران دەهێنینە دەرەوە و لەناویدەبەین، بە رێککەوتن بێت یان نا، چارەسەری دەکەین، خاڵێکی نوێ بۆ رێککەوتنەکەمان زیاد دەکەم، ئەویش ئەوەیە کە نابێت ئێران فێڵ لە هیچ رێککەوتنێک بکات "، سەرۆکی ئەمریکا وا دەڵێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ئێران بەهۆی لێدانەکانەوە پەکیکەوتووە و تەنیا نزیکەی ٪٢١ ی ئەو مووشەکانەی پێش جەنگی بەدەستەوە ماوە،  ئێرانییەکان گەلێکی بەهێزن و شانازی بە خۆیانەوە دەکەن، بەڵام جەختی کردەوە کە "ئەم جەنگە بۆ ئێمە جەنگێکی گەورە نییە و لە کۆتاییدا ئەمریکییەکان دەحەسێنەوە".

لە کۆتایی قسەکانیدا دۆناڵد ترەمپ وتیشێ "یەکێک لە ئاڵنگارییەکانی گەیشتن بە ئاشتی، رەفتاری تارانە بەرامبەر ئێمە.  ئەگەر رەفتاری باش بنوێنن و کاری باش بکەن، دەست بە قسەکردن دەکەین".




PM:05:36:07/06/2026