پزیشکیان: خۆڕاگریی گەلی ئێران دوژمنی ناچار بە ڕێککەوتن کرد

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە ساڵیادی "جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل" دژ بە وڵاتەکەی، ڕایگەیاند'' یەکگرتوویی و خۆڕاگریی گەلی ئێران دوژمنانی ناچار کرد ئاگربەست و ڕێککەوتن قبوڵ بکەن، و سەرەڕای هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان و کوشتنی فەرماندە و زانایانی ئەتۆمی، دوژمن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێنا.''

هاوکات، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی'' ڕێککەوتنی ئیسلام ئاباد کە بە ناوبژیوانیی پاکستان دوای دوو مانگ بەدەستهاتووە، تەنیا چوارچێوەیەکی گشتییە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە نێویاندا بەرەی لوبنان و دۆسیەی ئەتۆمی بۆ ٦٠ ڕۆژی داهاتوو دواخراوە.؛؛

بەقایی ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل گەرووی هورمزیان بۆ هەڕەشە لە ئێران بەکارهێناوە، لەمەودوا تێچووی خزمەتگوزارییەکان لەو کەشتیانە وەردەگیرێت کە بەو گەرووەدا تێدەپەڕن.

هاوكات وتیشی'' وەزارەتی دەرەوە سەرقاڵی بەدۆکیۆمێنتکردنی هێرشەکانی سەر شاری لامەرد و سیریکە وەک تاوانی جەنگ، و ڕەخنەی لەو وڵاتە دراوسێیانەش گرت کە ڕێگەیان داوە خاکەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.''



PM:07:45:13/06/2026