دامەزراوەی بەڕێوەبردنی رێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە داخستنی گەرووی هورمز تا کاتێکی نادیار.
یەک شەممە، ١٤ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە بڕیار دراوە بەردەوامی بدرێت بە داخستنی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا، تاوەکوو دەرچوونی بڕیارێکی نوێ لەو بارەیەوە، هیچ کەشتییەکی بیانی بۆی نییە بێتە ناو کەنداوەوە یان لێی بچێتە دەرەوە.
دامەزراوەکە داوا لە هەموو کەشتییەکان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسی نەبنەوە.