ترەمپ: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت پڕۆسەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران تێکدەدات

سەرۆکی ئەمریکا، بە توندی ڕەخنەی لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان گرت و ڕایگەیاند'' ئەم هەنگاوە لە کاتێکی نەگونجاودا بووە و پڕۆسەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ ئێران پەکدەخات.''

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هێرشە نەدەبوو ڕوو بدات، چونکە لایەنەکان لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ ئێران نزیک بوونەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا وتی'' ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام ئەو هێرشەی حزبوڵڵا زۆر بچووک و بێ مانا بوو، کەسی تێدا نەکوژرا و بریندار نەبوو، بۆیە نەدەبوو ئەم پڕۆسە گرنگەی ڕێککەوتن تێک بدرێت کە ئاشتی بۆ ناوچەکە و لوبنانیش دەهێنێت."

ترەمپ داواشی کرد کە دەبێت هەموو لایەک پاشەکشە بکەن و هێرشە یەکترییەکان ڕابگرن.

ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پێگەی سەربازیی حزبوڵڵا لە گەڕەکی زاحییە لە باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان. دوای هێرشەکەش، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یەسرائیل کاتز وەزیری بەرگری، لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا بەرپرسیارێتیی فەرمیی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکە ڕاگرت.



PM:07:44:14/06/2026