''ڕەنگە ترەمپ پێش ڕۆژی هەینی وردەکاریی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئاشکرا بکات''

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند'' کە ڕەنگە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕیار بدات پێش ڕۆژی هەینی وردەکاریی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئاشکرا بکات.''

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ سەرکردەکانی ئەمریکا و ئێران بە شێوەی ئەلیکترۆنی یاداشتەکەیان واژۆ کردووە و بڕیاریشە ڕۆژی هەینی بە شێوەیەکی شەخسی لە سویسرا واژۆ بکرێت، کە دوای ئەوە گفتوگۆی تەکنیکی زیاتر لەسەر ڕێککەوتنێکی درێژخایەن ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە پرسی گەرووی هورمز، ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا پێشبینی دەکات ئێران هیچ باجێک لەسەر کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووەکەوە نەسەپێنێت، بەڵام ڕوونی کردەوە کە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاشتیدا بە تەواوی تاوتوێ دەکرێت.



AM:10:50:16/06/2026