بلومبێرگ ڕاپۆرتی داوە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی لەگەڵ ئێران، هەندێک لە سنوردارکردن لەسەر نەوت و پترۆکیمیایی ئێران کەم دەکاتەوە، بە مەرجی جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی تاران.
بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، واشنتۆن دەستپێکردووە بە بەشکردنی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران بەسەر وڵاتانی هاوپەیمانی گروپی حەوت لە فەرەنسا، لە کاتێکدا کار لەسەر وردەکارییە تەکنیکییەکان درووست دەکرێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە هێشتا قۆناغی پێش واژۆکردنە و گۆڕانکاری لە دەقە کۆتاییەکاندا دەکرێت ڕووبدات. هەروەها بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمریکی، تا کاتێک ئێران پابەندبوونەکانی جێبەجێ نەکات، سوودێکی تەواوی لەم ڕێککەوتنە وەرناگرێت.
ئەو پابەندبوونانە بریتین لە نەبوونی چەکی ئەتۆمی، سنووردارکردنی مادەی پیتێنراو، و بەهێزکردنی ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
لە هەمان کاتدا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دووبارە پشتڕاستی کردووە کە واشنتۆن ئامانجی گەیشتن بە ئەنجامێکی کارا هەیە لە دانوستانەکاندا لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا، بۆ درووستکردنی ڕێککەوتنێکی فراوانتر لە ناوچەکە.
لە بەشی تر، دەزگای ئەمریکا و ئێران ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستانی تەکنیکی، بە مەبەستی دانانی میکانیزمی جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ڕێککەوتنەکە.
هەروەها سەرۆکی وەزیرانی پاکستان، شێهباز شەریف، ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە "ڕێککەوتنی ئاشتی” کە بە پێی ئەوە دەبێت هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوچەکە کۆتایی پێبێت، و پێشبینی کردووە واژۆکردنەکە لە ١٩ی حوزەیران لە ژنێڤ ئەنجام بدرێت.