ئەمریکا مۆڵەتێکی ٦٠ رۆژەی بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران دەرکرد


وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بێسێنت لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە "وەک بەشێک لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکە، وەزارەتەکەمان مۆڵەتێکی گشتی کاتی بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ دەرکردووە کە رێگە بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدات".

دوو شەممە، ٢٢ حوزەیران ٢٠٢٦، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند "لە چوارچێوەی گفتوگۆ بەردەوام و بەرهەمدارەکانی سویسرا، ئێران پابەندبوونی خۆی نیشاندا بە پاراستنی هاتوچۆی ئازاد لە گەرووی هورمز و ڕێگەدان بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (IAEA) بۆ ناو وڵاتەکەی".

سکۆت بێسێنت ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەم هەنگاوە لەژێر سەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جەی دی ڤانس، جێگرەکەیدا ئەنجامدراوە، بە ئامانجی سەقامگیرکردنی زیاتری ناوچەکە و جیهان و بەرەوپێشبردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی.

هەر ئەمڕۆ، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانی بێرگنستۆک لە سویسرا بەرەوپێشچوونی گەورەیان بەدەست هێناوە، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و چارەسەری هەمیشەیی لەگەڵ ئێران.

دوێنێ یەک شەممە، ٢١ی حوزەیران، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەمریکا، ئێران، پاکستان و قەتەر لە لە ناوچەی بێرگنستۆکی سویسرا بەڕێوەچوو.




PM:06:00:22/06/2026