سوپای پاسداران: بنکەکانی ئەمریکامان لە ناوچەکەدا کردە ئامانج

لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆگاکانی موشەک و درۆن و سایتێکی راداری لە باشووری ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکی کورتدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا، "وەڵامی سوپای پاسداران بەرفراوانتر دەبێت".

تا ئێستا ئەم بانگەشەیەی سوپای پاسداران لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) یان هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆی دیکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە و ڕەتیش نەکراوەتەوە.

پێشتر چەندین لێدوان و بەیاننامە لە زاری فەرماندەکانی سوپای پاسدارانەوە بڵاوکرابوونەوە، بەڵام ئەم دەزگایە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و تەنها ئەم بەیاننامە کورتەی بە فەرمی بڵاوکردەوە.




AM:10:00:27/06/2026