نەتانیاهوو: شەڕ دژی ئێران هەرگیز کۆتایی نایات

‌بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهوو لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵ ١٤ی ئیسرائیل زانیاری سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ئێران و حەماس و حیزبوڵا ئاشکرا دەکات.

چاوپێکەوتنەکە سێ شەممە، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا شەڕی وڵاتەکەی دژی ئێران، حەماس و حیزبوڵڵا کۆتایی هاتووە یان تێیدا سەرکەوتووە رایگەیاند "سەرکەوتنی گەورەمان لەو بەرانەدا بەدەستهێناوە، بەڵام شەڕ هەرگیز کۆتایی نایەت، ئەگەر بتەوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەم جیهانەدا بژیت، دەبێت زۆر بەهێز بیت".

"ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە،  ئێمە ئەو هەڕەشانەمان لاواز کردووە، بەڵام هێشتا کارمان ماوە، پێویستە مامەڵە لەگەڵ پاشماوەکانی تەوەرەی ئێرانی بکەین و دەرفەتەکانی رێککەوتنی ئاشتی بقۆزینەوە"، نەتانیاهوو وا دەڵێت.

لە بارەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێ لەگەڵ کام وڵات رێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن و ئایا سعودیە یەکێکە لەوان، نەتەنیاهوو نەیویست ناوی هیچ وڵاتێک بهێنێت و وتی"ناوی هیچ وڵاتێک ناهێنم، چونکە دەمەوێ ئەنجامەکەی ببینن، لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ لوبنان هەیە کە کەس پێشبینی نەدەکرد، پەیوەندیشمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەیە". 




AM:12:16:01/07/2026