ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە'' تەقینەوەکانی بەیانی ئەمڕۆی شاری دیمەشق لە ڕێگەی دوو بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراون.''
ڕاشیگەیاند'' هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە پرۆسەیەکی فراوانی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو تاوانە دەستپێکردووە.''
لەلایەکی دیکەوە، کۆشکی ئەلیزێ (سەرۆکایەتیی فەرەنسا) لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆکانی ڕەواندەوە و بڵاویکردەوە'' ئیمانوێل ماکرۆن لە کاتی ڕوودانی تەقینەوەکاندا لە ڕێگادا بووە بەرەو کۆشکی گەل بەمەبەستی دیداری سەرۆک کۆماری سووریا و گوێی لە دەنگی هیچ تەقینەوەیەک نەبووە.''
کۆشکی ئەلیزێ جەختیشی کردووەتەوە کە سەرەڕای ڕوودانی ئەو دوو تەقینەوەیە، سەردانە فەرمییەکەی ماکرۆن بۆ سووریا وەک خۆی بەردەوام دەبێت.