سوپای پاسداران: بە توندی وەڵامی هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا دەدەینەوە


سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەم نزیکانە هێزە چەکدارەکانمان هێرشێکی بەرفراوان و توند دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە".

راگەیاندراوەکە لە کۆتا ساتەکانی شەوی چوار شەممە، ٨ تەمووز ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە دوای ئەوەی میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و بووشەهر بیستراون، بەڵام جەختیان لەوە کردەوە، کە "هیچ زیانێک بەر وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر نەوکەوتووە".

ئەم راگەیاندراوەی سوپای پاسداران دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا دێت کە سێنتکۆم لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرایکرد کە هێرشەکان بۆسەر ئێران دەستیان پێ کردوەتەوە.




AM:12:26:09/07/2026