ئەمریکا خۆی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەیەکی سەربازیی درێژخایەن لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، کۆشکی سپی خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەگەری ڕووبەڕوبوونەوەیەکی سەربازیی بەرفراوان لەگەڵ ئێران، کە ڕەنگە چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لە دەوروبەری گەرووی هورمز.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جەختی کردووەتەوە کە ماوەی ئەم پەرەسەندنە سەربازییە بەندە بەوەوە کە ئایا تاران بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەی جیهاندا یاخود نا.

ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، هەڵکشانی دۆخی ئێستا ڕەنگە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ، هەفتەیەک یان مانگێک بخایەنێت، ئێمە گورزێکی توندیان لێدەدەین بۆ ئەوەی تێبگەن کە گاڵتە ناکەین."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیدارەی ئەمریکا پێی وایە ئەم ململانێیە کە سەرەتا بە ئامانجی لاوازکردنی توانای مووچەکی و بەئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستی پێکردبوو، ئێستا گۆڕاوە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەیەکی کراوە و ڕاستەوخۆ لەسەر پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، کە وەک یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.



PM:09:14:09/07/2026