قالیباف: سەردەمی رێکەوتنە تاکلایەنەکان کۆتایی هات

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەردەمی رێکەوتنە تاکلایەنەکان کۆتایی هاتووە، دەشڵێت، "ئەوە یان پابەندبوونە بە بەڵێنەکان یان دانی باجی پابەندنەبوونە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی تەموزی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی: سەردەمی رێککەوتنە تاکلایەنەکان کۆتایی هاتووە، پێمان وتن: پابەندبن بە بەڵێنەکانتان، ئەگەرنا باجەکەی دەدەن، ئێستا دەبێت رووبەڕووی راستییەکان ببنەوە.

قالیباف لە تویتەکەیدا بەشێک لە برگەی پێنجەمی یاداشتیی لێکگەیشتنە ١٤ خاڵیەکەی بڵاوکردەوە، کە دووپاتی دەکاتەوە کردنەوەی گەرووی هورمز بەگوێرەی رێکخستنەکانی ئێران دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپای پاسداران رایگەیاند، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک پێگەی ئەمریکا لە وڵاتانی ئیمارات، قەتەر، کوەیت، بەحرەین، ئوردن و عومان.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، دوای ئەوەی سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر کەشتییەک کە ئاڵای قوبرسی هەڵگرتبوو، ئێمەش هێرشمان کردە سەر نزیکەی ١٤٠ پێگەی سەربازی ئێران.




AM:09:07:12/07/2026