لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی
دوایی کرد و نووسینگەکەی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی نووسینگەکەی، لیندزی گراهام تووشی
نەخۆشییەکی تووند و لەناکاو بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پوختەیەک لە ژیانی سیاسی و دۆستایەتی لەگەڵ کورد:
گراهام یەکێک بوو لە دیارترین و کاریگەرترین سیناتۆرەکانی ئەمریکا
لە پارتی کۆماری و وەک هاوڕێ و ڕاوێژکارێکی یەکجار نزیكی دۆناڵد ترەمپ دەناسرا، بەتایبەت
لە دۆسیەکانی سیاسەتی دەرەوەدا.
ناوبراو بە یەکێک لە "دۆستە دڵسۆزەکانی کورد" لە
ناو کۆنگرێسی ئەمریکادا هەژمار دەکرا. دوای هێرشەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی
بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان، پڕۆژە یاسای تایبەتی بۆ پاراستنی کورد پێشکەش بە کۆنگرێس
کرد و چەندین جار داکۆکی سەختی لە قوربانییەکانی گەلی کورد کردووە.
گراهام یەکێک لە راشکاوترین سیناتۆرەکانی ئەمریکا دژ بە
ئێران بوو و لایەنگری هێرشی سەربازیی ئەم دواییانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بوو.