فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا(سێنتکۆم) راگەیاندراوێکی سەبارەت بە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە و دەڵێت "کراوەیە و ئێران کۆنترۆڵی ناکات".
یەک شەممە، ١٢ تەمووز ٢٠٢٦، سێنتکۆم رایگەیاند "گەرووی هورمز هورمز بۆ هەموو ئەو کەشتییانە کراوەیە کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی بە رێڕەوی ئاویی نێودەوڵەتیدا تێپەڕن، هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدان و ئامادەن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئازادیی کەشتیوانی بەردەوام بێت، سەرەڕای دەستدرێژی، هەراسانکردن، هەڕەشە و بڕیارە هەڕەمەکییەکانی ئێران".
سێنتکۆم جەخت دەکاتەوە کە "ئێران کۆنترۆڵی گەروەکە ناکات، جموجۆڵی کەشتییەکان بەردەوامە".
بەپێی زانیارییە راگەیاندراوەکانی سێنتکۆم هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئاسانکارییان کردووە بۆ تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٠٠ کەشتی، تەنها لە ٧ رۆژی رابرووشدا زیاتر لە ١٤٠ کەشتی بە گەروەکەدا تێپەڕیون.