هۆکاری گیان لەدەستدانی لیندزی گراهام ئاشکرا دەکرێت

‌لیندزی گراهام

نووسینگەی لیندزی گراهام راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانی سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لینزی گراهام و دەڵێت "بەهۆی دڕانی شاخوێنبەری دڵەوە" بووە.

دوو شەممە، ١٣ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "کە بەپێی ئەنجامەکانی نووسینگەی پزیشکی دادی ناوچەی کۆڵۆمبیای ئەمریکا، لیندزی گراهام بەهۆی دڕانی شاخوێنبەری دڵەوە گیانی لەدەستداوە، کە ئەوە دڕانی خوێنبەری سەرەکیی دڵە بۆ بەشەکانی جەستە. ئەمەش دەشێت بەهۆی رەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵەوە بووبێت".

رۆژی شەممە، ١١ تەمووز ٢٠٢٦، لیندزی گراهام بە شێوەیەکی کتوپڕ لە تەمەنی ٧١  ساڵیدا گیانی لەدەستدا، ئەم سیناتۆرە ئەمریکیە لەلای خەڵکی کوردستان بەهۆی پشتیوانیەکانیەوە لە کورد کەسێکی خۆشەویست بوو و هەواڵی مردنەکەی پەیامی هاوخەمی لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانەوە بەدوادا هات.




PM:04:58:13/07/2026