سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس زانیاری نوێ سەبارەت بە هەنگاوەکانیان دژی ئێران ئاشکرا دەکات.
دوو شەممە، ١٣ تەمووز ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "گەرووی هورمز کراوەیە، و بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بە ئێرانەوە بێت یان بەبێ ئێران، ئێمە'گەمارۆی ئێرانی' دەسەپێنینەوە، بەو ناوە ناونراوە چونکە تەنیا رێگری لە کەشتییەکانی ئێران یان کڕیارەکانی دەکات لە هاتنە ناوەوە یان چوونە دەرەوە. هەموو وڵاتانی دیکە مافی بەکارهێنانی دادپەروەرانە و ئازادانەی گەرووەکەیان دەبێت".
ترەمپ نوسیویشیەتی کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم خاڵەوە بەدواوە وەک پارێزەری گەرووی هورمز دەناسرێت".
لەبارەی وەرگرتنی باج لەو کەشاتیانەی بە گەروەکەدا تێدەپەڕن سەرۆکی ئامریکا وتی "وەک پێویستییەک بۆ دادپەروەری، لەبەرامبەر هەر تێچوویەک کە پێویست بێت بۆ راپەڕاندنی ئەرکی دابینکردنی سەلامەتی و ئاسایش بۆ ئەم ناوچە زۆر ناسەقامگیرەی جیهان، بڕی ٢٠٪ لە باجی هەموو ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە وەک قەرەبوو وەردەگیرێت".
لە کۆتاییدا ترەم ئاماژە بەوەش دەکات کە "پرۆسەکە و ئامادەکارییەکان دەستبەجێ دەست پێ دەکەن".
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەستی پێکردوەتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا راگەیاندرا.