سێنتکۆم: گەڕێکی نوێی هێرشەکانمان بۆسەر ئێران دەستپێکردەوە


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە نوێترین هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران و دەڵێت"چەند کاتژمێری داهاتووشدا گەمارۆی دەریایی دەخەینە سەر بەندەرەکان و ناوچە کەناراوەکانی ئێران".

راگەیاندراوەکەی سێنتکۆم کە درەنگانی دوێنێ شەو ( ١٤ تەمووز ٢٠٢٦) بڵاوکرایەوە تیایدا هاتووە " کاتژمێر ٣:٠٠  پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتن، هێزەکانمان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران، ئامانج لەم هێرشانە بەردەوامبوونە لە پەکخستن و لاوازکردنی ئەو توانایانەی ئێران، کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەکاریان دەهێنێت".

هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەکاریی تەواودان بۆ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی (Naval Blockade) بۆ سەر بەندەرەکان و ناوچە کەناراوەکانی ئێران، هەروەها ئاشکراشی کردووە کە گەمارۆکە لە کاتژمێر ٤:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتن چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.




AM:12:35:15/07/2026