ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا: کاتی خۆمم بەفیڕۆ دا لە گوێگرتن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق

تیم بورشێت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕەخنەی توند لە سەردانەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت'' تەواوی کاتی خۆی بەفیڕۆ داوە لە گوێگرتن لە پەیام و وتە بێدەستکەوتەکانی شاندی عێراقی.''

بورشێت لە لێدوانێکی تونددا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی ڕایگەیاند'' تەواوی بەیانیی خۆمم بەفیڕۆ دا لە گوێگرتن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، و بە هیچ شێوەیەک سەرسام نەبووم بە قسەکانی."

ئاماژەی بەوەش کرد کە هۆڵی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جێهێشتووە دوای ئەوەی دەرفەتێکی گەورەیان بە ئەو و هاوڕێکانی دا بۆ قسەکردن، بەڵام هیچ وەڵامێکی ڕاستەقینەیان بۆ زۆرێک لە پرسیارەکان پێ نەبووە.

ئەم ئەندامەی کۆنگرێس وتیشی'' تەنها زۆر بڵێی و کۆمەڵێک دەستەواژەی بریقەدار و بێ ناوەڕۆکم بینی، بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ ئەنجامێکی لێبکرێت."

هەروەها سەرسوڕمانی خۆی نیشان دا لە بەردەوامیی موجامەلەکردنی بەرپرسانی عێراق لەلایەن هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی ئەمریکاوە و وتی'' خەمبارم بەوەی ڕێگەیان پێدەدەین بەردەوام بن و بێنە ئێرە."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، تیمی بورشێت جەختی کردەوە'' ئێمە پێویستمان بە پاڵپشتیکردنی عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام ئەوەی لەوان دەبینرێت تەنها دەستەواژەی بریقەدارە بەبێ هیچ ئەنجامێکی بەرجەستە."



AM:11:32:16/07/2026