میدیای فەرمیی سوریا بڵاویکردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان
هەوڵێکی قاچاخچێتیی چەک و موشەکیان لە سنوورەکانی سوریا و عێراقەوە پووچەڵ کردووەتەوە.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی حەدەس لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن
دوا شوێنی مەبەستی کاروانەکە حیزبوڵای لوبنان بووە و بارەکە ١٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
بۆمبڕێژکراوی تێدابووە و لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێکرابوو.