کوەیت: تەنها ئەمڕۆ ٣٢ درۆنی ئێرانیمان تێکشکاندوە


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کوەیت، سعود عەبدولعەزیز عەتوان بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی زانیاری لە بارەی هێرشە درنیەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر وڵاتەکەی ئاشکرا کردوە و دەڵێت "٣٢ درۆنی ئێرانیمان تێکشکاند".

پێنج شەممە، ١٦ تەمووز ٢٠٢٦، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کوەیت رایگەیاند "تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا، ٣٢ درۆنی ئێرانیمان لە ئاسمانی وڵاتەکەمان تێکشکاندووە، ئەم هێرشانەی ئێران چەندین دامەزراوەی هەستیار و گرنگی وڵاتیان کردووەتە ئامانج".

"لە ئەنجامی تێکشکاندنی ئامانجەکان، پاشماوە و پارچەی درۆنەکان لە چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی زیانی ماددی، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە"، سعود عەبدولعەزیز عەتوان وا دەڵێت.

لە کۆتاییدا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کوەیت وتی "هێزە چەکدارەکانی کوەیت لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە بەرزترین کواڵێتی بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتییان و نیشتەجێبووان".

وەزارەتی بەرگری کوەیت نوێترین ئاماری هێرشەکانی ئێرانی لە سەرەتای دەستپێکردنی جنگەکەوە بڵاوکردەوە:

-تێکشکاندنی ١٠٠٢ درۆن.
- بەرپەرچدانەوەی ٣٨٧ مووشەکی بالیستی.
-تێکشکاندنی ٢٥ موشەکی کرووز. 




PM:11:18:16/07/2026