نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی ئازادی تاراندا، لە یەکەم
کاتژمێرەکانی دەستپێکردنی مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تەموز، لە ١٩ملیۆن و ٥٠٠
هەزار تمەن تێپەڕی و پێوانەیەکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد.
بەرزترین نرخی دۆلار لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩٥,٣٥٠ تمەن
و نزمترین نرخیش ١٩١,١٥٠ تمەن بووە. نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو
٨.٦٢٪ و بەراورد بە شەش مانگی ڕابردوو ٣٥٪ بەرزبووەتەوە.
شارەزایانی ئابووری پێیان وایە تا ئەو کاتەی پێکدادانە سەربازییەکانی
نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوام بن، بازاڕی دراو هەر لەژێر کاریگەریی مەترسییە سیاسییەکاندا
دەمێنێتەوە. بە بڕوای ئەوان، لە ئەگەری بەردەوامیی جەنگ یان بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەرێنیی
نوێ، ئەگەری ئەوە هەیە دۆلار بەرزبێتەوە بۆ ٢٠٠,٠٠٠ تمەن و ئاستی بەرزتر تاقی بکاتەوە.