تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رووبەڕووی کێشەیەکی تەکنیکیی بەربڵاو
بووەتەوە لای زۆربەی بەکارهێنەرانی لەکار کەوتووە و لە کاتی کردنەوەی هەژمارەکانیاندا
پەیامی "هەژمارەکەت بەشێوەیەکی کاتی بەردەست نییە" پێشان دەدات.
کۆمپانیای مێتا لەو پەیامە ئۆتۆماتیکییەدا کە بۆ بەکارهێنەرانی
لەسەر کۆمپیوتەر دەردەکەوێت، ئاماژەی بەوە کردووە کە ناچالاکبوونی هەژمارەکان بەهۆی
کێشەیەکەوەیە لە سایتەکەیاندا و پێشبینی دەکەن بە زوویی چارەسەر ببێت، هاوکاتیش
داوایان لە بەکارهێنەران کردووە کە بۆ دووبارە چوونە ژوورەوە چەند خوولەکێکی دیکە
هەوڵ بدەنەوە.
میدیا جیهانییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەم کێشە تەکنیکییە
بە دیاریکراوی تەنیا لە ڤێرژنی دێسکتۆپی ئەم تۆڕە سۆشیاڵ میدیایەی کۆمپانیای مێتادا
دروستبووە.
بەپێی داتا و بەدواداچوونەکانی ماڵپەڕی جیهانیی "داوندیتێکتەر"
کە تایبەتە بە چاودێریکردنی کارکردنی سایتەکان، ئەم پەککەوتنە لەپڕە پێش کاتژمێر ١١ی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەریهەڵداوە، هاوکات تاوەکو ئێستا کۆمپانیای مێتا هیچ
روونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی ئەم کێشەیە یان کاتی
تەواوی چارەسەرکردنی بڵاونەکردووەتەوە.