عەباس عێراقچی: گەرووی هورمزیش بەپێی پلانێکی پێشوەختە داخرا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی جەنگی ئەم دواییە و کردنە ئامانجی عەلی خامنەیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند'' دوژمن باش دەیانزانی ڕابەری باڵا هەموو بەیانییەک لە نووسینگەکەیدایە و ئەوەش وایکرد ببێتە ئامانجێکی ئاسان.''

عەباس عێراقچی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان زانیاریی ئەوەشیان هەبووە کۆبوونەوەیەکی فەرماندە سەربازییەکان لە بیناکەی تەنیشت نووسینگەی ڕابەر بەڕێوەدەچێت و هەر بۆیە ئەو کاتە تایبەتەیان بۆ هێرشکردنەکە هەڵبژارد و وتیشی'' دوژمن ئاگاداری ئەم کۆبوونەوانە بوو و ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی کەلێنێکی ئەمنی کە ڕەنگە هێشتا بە تەواوی چارەسەر نەکرابێت و دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن''

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەبارەت بە کچ و کوڕانی ڕابەر و دۆخی ناوخۆیی ڕایگەیاند'' لەم ماوەیەدا موجتەبا خامنەیی نەبینووە و پێشیوا نییە جگە لە چەند کەسێکی کەم کەسی دیکە بینیبێتی.''

سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی بۆچی هەر لە یەکەم ڕۆژی شەڕەکەوە ئێران گەرووی هورمزی داخست عێراقچی ڕوونی کردەوە کە ئەمە چونکە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو کە ئەگەر ڕابەری باڵا بکرێتە ئامانج ئەوا دەستبەجێ گەرووی هورمز دابخرێت



PM:09:56:19/07/2026