قالیباف جەخت لە ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ شەڕ دەکاتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باسی لەوە کرد کە واشنتن سەرەڕای بانگەشەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگ، کەرەستەی سەربازیی زیاتر دێنێتە ناوچەکە و جەختیشی کردەوە وڵاتەکەی خۆی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە کردووە.

 محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند.'' ئەمریکییەکان بەردەوام کەرەستەی سەربازیی نوێ دێننە ناوچەکە و لە هەمان کاتدا بانگەشەی ڕاگرتنی جەنگ دەکەن.''

ئاماژەی بەوەش کرد تاران باش ئاگاداری ستراتیژی ئەمریکایە و پێویستە کردەوەکان پشتڕاستکەرەوەی بانگەشەکان بێت نەک پێچەوانەکەیان.

ئەم هەڵوێستەی قالیباف لە کاتێکدایە کە میدیا ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە واشنتن فڕۆکەی جەنگیی زیاتری لە جۆرەکانی F-١٦ و F-٣٥ لەگەڵ فڕۆکەی گواستنەوەی سووتەمەنی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستیش ئەمریکا پلانی بۆ جەنگێکی بەرفراوانتر هەیە.





AM:12:08:21/07/2026