ئەرتەشی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە درۆنی خۆکوژ هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە بەحرێن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ دە ڕۆژ دەچێت ئاڵۆزی و هێرشە دووقۆڵییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێران کە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە'' لە چوارچێوەی قۆناغی بیستەمی ئۆپەراسیۆنی "هەورەبرووسکە"دا، لە ڕێگەی درۆنی جۆری 'ئارەش'ەوە هێرش کراوەتە سەر شوێنی حەوانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی 'شێخ عیسا' لە بەحرێن.''
سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بنکەیە ناوەندێکی سەرەکیی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکایە بۆ ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان و جەختی کردووەتەوە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا ڕادەگیرێن.
لە بەرامبەردا، سوپای ئەمریکا لە گەڕێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانیدا چەندین ناوچەی جیاوازی ئێرانی بۆردوومان کردەوە، لەوانە کونارەک، دەوروبەری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، چابەهار، سیریک، بەندەری لەنگە و بەندەر عەباس.