ترەمپ: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامن

 ئەمریکا هۆشدارییەکی نوێ و توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ڕایگەیاند'' بەرامبەر هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، و ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە لەناو شاری تارانی پایتەختیش دەکەنە ئامانج.''

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس) ڕایگەیاند'' لەمەودوا هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا بە مووشەک، درۆن یان هەر چەکێکی دیکە بێت بە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ دەبێت و هێزەکانی ئەمریکا پردێک یان وێستگەیەکی کارەبا بۆردوومان دەکەن.''

ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەم بۆردوومانانە تەنانەت شوێن و وێستگەکانی ناوخۆی شاری تارانی پایتەختیش دەگرێتەوە.

هاوکات، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ یانزەیەمین شەو لەسەریەک زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی سەرکەوتوویان بۆ سەر چەندین پێگەی سەربازی لە ناوخۆی ئێران ئەنجام داوە.



PM:06:04:22/07/2026