پاسەوانێکی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی دزەپێکردنی زانیاری دوور دەخرێتەوە


بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا بریکارێکی دەزگای نهێنی ئەمریکا (Secret Service) کە ئەرکی پاراستنی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای لەئەستۆ بوو، خراوەتە مۆڵەتی ئیداریی زۆرەملێوە.

پێنج شەممە، ٢٣ تەمووز ٢٠٢٦، لە هەواڵەکاندا ئاماژە بەوەکراوە ئەو بریکارە تۆمەتبارە بە دزەپێکردنی زانیارییە هەستیارەکان، پلانەکانی گەشت و ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ڤانس بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، یەکێک لەو زانیارییانەی دزەی پێکراوە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتێکی هێلیکۆپتەری جەی دی ڤانس بووە لەگەڵ کوڕەکەیدا.

سەبارەت بە هەمان بابەت دەزگای نهێنی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە و ئەگەری هەیە جگە لە ڕێکاری ئیداری، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی تاوانکاری ببێتەوە.




PM:10:22:23/07/2026