ئێران ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات


سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران، حوسێن کرمانپوور ئاماری ژمارەی کوژراو و بریندرانی هێرشەکانی ئەمریکای ئاشکرا کرد لە ماوەی ٢٧ حوزەیران تا ٢٣ تەمووزی ٢٠٢٦.

حوسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران پێنج شەممە، ٢٣ تەمووز ٢٠٢٦، رایگەیاند "بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە ٥٥ کوژراو و ٦٢٩ بریندار لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات تۆمارکراوە، لە کۆی بریندارەکاندا ٤٦ یان ئافرەت بوون و ٢٤ـی دیکەشیان منداڵ و مێردمنداڵ بوون، کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە؛ لەنێوان کوژراوەکانیشدا ٦ ئافرەت و سێ منداڵ و مێردمنداڵی خوار ١٨ ساڵ هەن".

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان  وتیشی کە "هەر لەو ٢٧ رۆژەدا دا ٥٢ نەشتەرگەری بۆ بریندارانی هێرشەکان کراوە و ٣٦ لە بریندارەکان ئێستاش لە نەخۆشخانە خەوێندراون".

هەرچەندە تەندروستی ئێران لەو ئامارەی بڵاویکردووەتەوە، هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارەی قوربانیانی سەربازی نەداوە و تەنیا ئاماژەی بە کوژراو و بریندارانی مەدەنی کردووە.




AM:12:06:24/07/2026