وەزیری بەرگری ئیسرائیل، یسرائیل کاتز لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرایکرد کە "ئێمە بۆ هەموو سیناریۆیەکی ئەگەری ئامادەین، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا گورزێکی وێرانکەری بەردەکەوێت".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، پێنج شەممە، ٢٣ تەمووز ٢٠٢٦، رایگەیاند "حکومەتی ئیسرائیل هەوڵ دەدات رەزامەندی و گڵۆپی سەوز لە ئەمریکا وەربگرێت بۆ دەستپێکردنی هێرش دژی ئێران، هێشتا چەندین ئامانجی گرنگ لە لیستی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلدان کە هێرشیان نەکراوەتە سەر، لەوانەش بنکە و وێستگەکانی وزە".
هاوکات بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی نائاسایی ئەنجام بدات و رۆژی یەکشەممەی داهاتووش لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کاروباری ئەمنی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئێران.