ئەمریکا و بەریتانیا لە گەرووی هورمز هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن

پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرای کردووە، ئەمریکا و بەریتانیا پلان بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی ئاستباڵا لە لەندەن دادەنێن بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئامادەکردنی زەمینەی کشانەوەی واشنتن لە جەنگەکەی لەگەڵ ئێراندا

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ سەرچاوە ئاگادارەکان و دیپلۆماتکارانی ئەوروپی ڕایانگەیاندووە'' هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکە لە لەندەن بە بەشداریی وەزیرانی بەرگری و سەرکردە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا و ناوچەکە ئەنجام دەدرێت لەوانەش پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا و دانیال کەین سوپاسالاری ئەو وڵاتە.''

ئامانجی سەرەکیی واشنتن لەم هەنگاوەدا داواکردنە لە هاوپەیمانان بۆ ڕەوانەکردنی کەشتیی دژە مین و کەشتیی جەنگی و درۆن بۆ ناوچەکە تاوەکو کەشتیوانیی بازرگانی بپارێزرێت و بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا جێگیر ببن هاوکات پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە وەک دارڕێژەی سەرەکیی ستراتیژیی ئەمریکا سەیر دەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هیچ هێرشێکی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان تۆمار نەکراوە دوای دوو هەفتە لە بۆردوومانی بەردەوامی بنکەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە کاتێکدا بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە توانای سەربازیی ئێران لە دەوروبەری گەرووەکە تێکشکێندراوە بەشێکی دیکەیان هۆشداری دەدەن کە هێشتا مەترسیی هێرشەکانی ئێران بەردەوامە.



PM:08:13:24/07/2026