سوپای پاسداران زیانە قورسەکانی ئەمریکا لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ئاشکرا دەکات

 وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماری ئەو زیانە قورسانەی خستە ڕوو کە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیانەوە بەر هێزەکانی ئەمریکا کەوتوون، لەوانەش کوژرانی ٢٠٠ سەربازی ئەمریکایە.

حوسێن موحێبی، ڕایگەیاند'' لەسەر زەوی ١١ فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر و ١٧ درۆنی پێشکەوتوو و فڕۆکەیەکی F-15 و فڕۆکەیەکی P-8 و فڕۆکەیەکی C-17 لەگەڵ هەشت فڕۆکەی سووتەمەنی و ٤ کۆپتەری قورسیان بە تەواوی تێکشکاندووە.''

 ئاماژەی بە پەکخستنی ژێرخانی تەکنەلۆجی کرد بە تێکشکاندنی ٦ ڕاداری پاتریۆت و ٧ ڕاداری بەرگریی مووشەکی و دەیان ڕاداری ئاگادارکردنەوە لەگەڵ ٣ سیستەمی پەیوەندیی مانگی دەستکرد و داتاسەنتەرێکی ئامازۆن لە بەحرەین.

 جەختی لەسەر ئامانجگرتنی کۆگا ستراتیژییەکان کردەوە بە لێدانی ٦ کۆگای درۆنی MQ-9 و ٤ سەکۆی مووشەکیی هایمارس و ١٢ کۆگای سووتەمەنی و ١٧ کۆگای چەک و تەقەمەنی لەگەڵ ٨ بنکەی نیشتەجێبوونی سەربازان.

 وتەبێژەکە ڕایگەیاند'' تەنیا لە ئۆپەراسیۆنی "نەسر ٢"دا زیاتر لە ٢٠٠ سەربازی ئەمریکی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بڕوون و داوای کرد ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان بدرێت سەردانی شوێنی پێکدادانەکان بکەن تاوەکو لە نزیکەوە ئاستی ڕاستەقینەی زیانەکان ببێنن.''



PM:10:08:25/07/2026