وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئۆکراینا هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکمان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هێرشێکی ئۆکراینای بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی وڵاتەکەی لە دەریای قەزویندا کرد و ڕایگەیاند'' ئەنجامی ئامانجگرتنی کەشتییەکە دەریاوانێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.''

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هێرشەی بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە ناو برد و جەختی کردەوە لە بەرگریکردن لە ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی هاوکات کیێڤی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی فراوانکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەدات.

ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند'' هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی جەنگیی ڕووسیا و چەند کەشتییەکی دیکە لە دەریای قەزویندا کە بۆ گواستنەوەی باری سەربازیی پەیوەست بە ئێرانەوە بەکار هێنراون.''



AM:12:03:26/07/2026