وتەبێژی
سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "تەسنیم" هۆشدارییەکی
توندی ئاڕاستەی بەریتانیا و وڵاتانی ناوچەکە کرد.
حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانیهەر وڵاتێک — چ بەریتانیا بێت یان وڵاتانی کەنداو — خاوەن
خاک یان ئاسمانی خۆی بخاتە خزمەت هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دەبێتە ئامانجێکی
ڕەوا بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران.
موحیبی ئاماژەی بەوە کرد کە لەم دواییانەدا فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی B-1ی ئەمریکی فڕۆکەخانەکانی بەریتانیایان بۆ
هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێناوە.
وتەبێژی
سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە بەریتانیا مێژوویەکی ڕەشی لە ناوچەکەدا هەیە و بڕیار
و ئیرادەی سیاسیی بەتەواوی لە دەستی ئەمریکادایە.
جەختی
کردەوە کە سوپای پاسداران بۆ تەواوی بارودۆخ و پێشهاتەکان سناریۆی دیاریکراو و
ئامادەکراوی هەیە.