ئاژانسی میهری ئێرانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە کە " کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، بەهۆی ئەوەی لەو ڕێڕەوە لایداوە کە دیاری کراوە، دوای بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی، لە گەرووی هورمز تەقیەوە".
یەک شەممە، ٢٦ تەمووز ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵەکەی ئاژانسی مێهری کەشتییەکە لەو ڕێڕەوە دەریاییە لایداوە کە لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووەکەدا دیاریکراوە، لە کاتێکدا "تاران چەندین جار هۆشداری داوە، لەوەی هەر کەشتییەک لە ڕێڕەوی دیاریکراو دەربچێت، خۆی بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی دەگرێتە ئەستۆ".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی هەینییەوە ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، هێرشەکانی بۆسەر ئێران ڕاگرتووە، بە مەبەستی پێدانی دەرفەتێک بە کۆبوونەوە سیاسییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن.