بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەوروپا کەسێکی داون بوو بە پەرلەمانتار

‌مار گالسێران

مار گالسێران توانی کورسیەکی پەرلەمانی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت، بەم سەرکەوتنەشی بوو بە یەکەم کەس لە مێژووی ئەوروپا وەک کەسێکی داون سیندرۆم بگاتە ئەو پۆستە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسپانیا، سەرکردایەتی پارتەکەی بەهۆی ماندووبوون، دڵسۆزی و کارە بەردەوامەکانی، بڕیاریاندا ناوی مار گالسێران لە لیستە سەرەکییەکاندا و لە شوێنێکی مسۆگەردا جێگیر بکەن و لە ڕێگەی دەنگی ڕاستەقینەی هاووڵاتییانەوە، مار  توانی متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و بە فەرمی ببێتە ئەندامی پەرلەمان.

مار گالسێران، ئەندامێکی دیاری پارتی گەلی ئیسپانیا لە هەرێمی ڤالێنسیا، نزیکەی ٢٠ ساڵە لە ناو کاری سیاسیدا چالاکە.




PM:05:42:27/07/2026