سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند'' لە ئێستادا لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت.''
دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران لە ماوەی چواردە ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی فشارێکی توند بووەتەوە و زۆر بە نەرمونیانی داوای وەستاندن و کۆبوونەوەیان کردووە.
ترەمپ جەختی کردەوە، پارەی بلۆککراوی ئێران بەکاردەهێنن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بەر کەشتییەکانی گەرووی هورمز کەوتوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد لە پرسی ئێراندا زۆر لە ئیسرائیلەوە نزیکن، تەقەمەنییەکی زۆریان هەیە و سەبارەت بە دابینکردنی وێنەی مانگی دەستکرد بۆ ئێران پرسیار لە پوتین دەکات.